Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:26

ئێران سه‌رجه‌م گه‌شته‌کانی هێڵی‌ ئاسمانی عێراقی ڕاده‌گرێ

کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران به‌ بڕیارێك سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی هێڵی‌ ئاسمانی عێراقی ڕاده‌گرێ و له‌نێویشیاندا سه‌ردانیكه‌رانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ یاسای ده‌ركردنی ڕێگه‌پێدانی گه‌شتیارییه‌وه‌ بووه‌‌.

ڕێكخراوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراق دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێشتر چه‌ند جارێك ئاگادار كرابوونه‌وه‌ نابێت پلیتی گه‌شتكردن بفرۆشن به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هێشتا مافی چوونه‌ژووره‌وه‌ی عێراقیان وه‌رنه‌گرتووه‌‌.  

له‌ به‌یاننامه‌كه‌‌ی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران هه‌روه‌ها هاتووه كه‌ بڕیاره‌كه‌ چوون و هاتن بۆ عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و له سبه‌ی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌م پێیه‌ش هێڵی‌ ئاسمانی فڕۆكه‌وانی عێراق ده‌بێت پاره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پلیتانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ به‌ هاووڵاتییانی فرۆشتووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق وه‌ك مه‌رج سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌یان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌شتكردن یان به‌شداریكردن له‌ چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ی سواری فڕۆكه‌ بن و خاكی وڵاته‌كانیان جێبێڵن، ده‌بێت ڕێگه‌پێدان وه‌ربگرن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ گه‌شتیار ڕه‌وانه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.