Erbil 19°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:34

عەدنان درجال بە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق هەڵبژێردرا

کوردستان TV
100%

وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق، عەدنان درجال بە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەو وڵاتە ھەڵبژێردرا.

لە ھەڵبژاردنەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کە ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغدا ئەنجامدرا، عەدنان درجال 48 دەنگی لەبەرامبەر رکاربەرەکەی سەرۆکی یانەی کەرخ، شەراڕ حەیدەر بەدەست ھێنا و بە سەرۆکی نوێی یەکێتییەکە ھەڵبژێردرا.

لە ھەڵبژاردنەکاندا شەراڕ حەیدەر، 16 دەنگی بەدەست ھێنا.

هەروەها ھەریەک لە عەلی جەبار بە جێگری یەکەم و یونس مەحمود بە جێگری دووەمی سەرۆکی یەکێتییەکە ھەڵبژێردران.

عەدنان درجال کە ئێستا وەزیری وەرزش و لاوانە، هەروەها خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەیش کاندیدکردووە.

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ماوەی یەک ساڵ و هەشت مانگە، لەلایەن دەستەیەکی کاتییەوە بەڕێوەدەبردرێت و لە ناوەڕاستی ساڵی رابردوودا، یەکێتیی تۆپی پێی جیھانیی (FIFA) داوای لە عێراق کردبوو کە دەستەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی یەکێتیی تۆپی پێی پێکبھێنێت.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.