سهرۆك بارزانی له پهیامێكدا بەبۆنەی دانانی پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان، پیرۆزبایی له قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم دهكات.
له پهیامهكهدا سهرۆك بارزانی ڕایگهیاندووه: ھیوادارم دەستبەکاربوونی قەداستی پاتریارک مار ئاوای سێیەم ببێتە ھۆی پەرەپێدان و قوڵتربوونی کولتووری پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکان و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەمان و جیھاندا.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: ھەر لێرەشدا جەخت لەوە دەکەمەوە کە کوردستان وەک تابلۆی جوانی پێکەوەژیان و ئازادی ئایینی و بیرورا دەمێنێتەوەو ھیچ ھێزێک ناتوانێ ئەو ئاشتی و جوانی و پێکەوەژیانە تێکبدات.
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی:
بەناوی خودای گەورەو میھرەبان
بەبۆنەی دانانی پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان، پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
ھیوادارم دەستبەکاربوونی قەداستی پاتریارک مار ئاوای سێیەم ببێتە ھۆی پەرەپێدان و قوڵتربوونی کولتووری پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکان و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەمان و جیھاندا.
ھەر لێرەشدا جەخت لەوە دەکەمەوە کە کوردستان وەک تابلۆی جوانی پێکەوەژیان و ئازادی ئایینی و بیرورا دەمێنێتەوەو ھیچ ھێزێک ناتوانێ ئەو ئاشتی و جوانی و پێکەوەژیانە تێکبدات.
مسعود بارزانی
١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.