ئەندامێكی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، موختار موسەوی ئاشكرای كرد، شاندی باڵای ئێران و سعوودیە، چوار جار بە نھێنی لە بەغدا کۆبوونەتەوە.
موختار موسەوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرای کردووە کە شاندی باڵای ئێران و سعوودیە لە میانی ساڵی رابردوودا، چوار جار بەنھێنی لە بەغدا کۆبوونەتەوە و رایگهیاندووه: کۆبوونەوەکان بە نێوەندگیریی عێراق، ساز کراون.
گوتیشی: عێراق رۆڵی گرنگیی گێڕاوە لە ھێور کردنەوەی رەوشی ناوچەکە، بە تایبەتیش بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە.
موسەوی زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو، بە تایبەت لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.