Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:22

مارئاوای سێیه‌م: پێکه‌وه‌ ژیانی پێکهاته‌کان له‌هه‌رێمدا به‌رز ده‌نرخێنین

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دوشەممە 13 - 9 - 2021 ، لە مەڕاسیمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی پاتریارک بەڕێوەدەچێت.

لە مەڕاسیمەکەدا مار ئاوای سێیەم پاتریارکی نوێی هەڵبژێردراو گوتارێکی پێشکەشکرد، لە گوتارەکەیدا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ ئامادەبوونی لە مەڕاسیمەکەدا و ستایشی ڕۆڵی  هه‌رێمی كوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و هەوڵەکانی بەرز نرخاند لە پشتگیری كردنى  پێکەوە ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

مار ئاوای سێیەم لە گوتارەکەیدا سوپاسی مەسڕور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، هانی ڕۆڵەکانم دەدەم ڕێز لە یاسای هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ بگرن کە تێیدا دەژین، هاووڵاتی باش و دڵسۆزبن .

پاتریارکی نوێی هەڵبژێردراو، سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو ئاسانکارییەی لە پێناو بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەکە ئەنجامدراوە.

شایەنی باسە، مار ئاوای سێیەم 122ـەمین پاتریارکی هەڵبژێردراوە، چوارشەممەی ڕابردوو وەک پاتریارک هەڵبژێردراو و ئەمڕۆش مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی بەڕێوەدەچێت لە شارۆچکەی عەنکاوە. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.