له ده‌ست پێكی گه‌ری پێنجه‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نساو له‌سه‌ر یاریگای دو مۆستوار له ئێف ئالانما یانه‌ی لۆریان میوانداری یانه‌ی لیلی پاله‌وانی پارساڵی خوله‌كه‌ی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك.
له گه‌ل فیكه‌ی ده‌ست پێكی یاری میوانداره‌كان به‌هێرش و فشار بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان ده‌ستیان پێ كرد، له خوله‌كی حه‌وت ئارماند لۆریۆنتی فه‌ره‌نسی گۆلی یه‌كه‌می بۆ لۆریان تۆمار كرد .
یاریزانانی لیل له‌هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه بوون له خوله‌كی بیست و پێنج ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ میوانه‌كان هه‌ژمار كرد‌و یاریزانی توركی بۆراك یه‌ڵماز به‌سه‌ركه‌وتوویی جێ به‌جێی كرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه .
له گێمی دووه‌میش لۆریان له هه‌ولی به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه بوو تا له دوا خوله‌كه‌كان و له خوله‌كی هه‌شتاو حه‌وت یاریزانی نه‌یجیری تیریم موفی گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد‌و دووه‌م بردنه‌وه‌ی بۆ یانه‌كه به‌ده‌ست هێناو لۆریان بووه خاوه‌نی هه‌شت خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی لیلیش تووشی دووه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی پێنج خاله‌و له پله‌ی ده‌یه‌م دێت .
له‌خولی فه‌ڕه‌نسا لۆریان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیل تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.