دوای وه‌ستانی خوله‌كانی تۆپی پێ له وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی یاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، خوله‌كان جارێكی دیكه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌و له هه‌فته‌ی چواره‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، كاتژمێر پێنجی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی لیسته‌رسیتی و یاریه‌كه‌ش له یاریگای كینگ پاوه‌ر له شاری لیسته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مان سیتی له یه‌كه‌م یاری خۆی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ به تۆتنهام دۆڕا، به‌ڵام دواتر دوو یاری له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه‌و ئێستاش به شه‌ش خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، لیسته‌رسیتیش به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كان و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی نۆیه‌م دێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له یاریه‌كه‌دا، سكۆت كارسۆن گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی مان سیتی بێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو هه‌ردوو گۆڵپارێز، ئیدیرسۆن مۆرایسی به‌ڕازیلی و زاك ستیڤنی ئه‌مه‌ریكی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانیان بوونه‌و فریای یاری ئه‌مرۆئێواره ناكه‌ون.
له دوو یاری دیكه‌ی هه‌مان هه‌فته‌ی پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی تۆتنهام ده‌بێته میوانی یانه‌ی كریستاڵ پالاس و یانه‌ی ئارسناڵ میوانداری یانه‌ی نۆریچ سیتی ده‌كات.
ئه‌م ئێواره‌یه هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و لیسته‌ر سیتی رووبه‌رووی یه‌کده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.