Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:30

مه‌سرور بارزانی: کوردستان بپارێزن ڤاکسین وەربگرن

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی9ی2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زنجیره‌ تویتێكى له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه‌ و تیایاندا نووسیوییه‌تی:

زیاتر له‌ 800 هه‌زار دۆسی ڤاكسین وه‌رگیراون.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: %35ی مامۆستایان و زیاتر له‌ 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ ڤاكسینی كۆڕۆنایان وه‌رگرتووه‌.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: 

  •  کار دەکەین بۆ ئەوەی ھەموو مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن، پێش دەستپێکردنەوەی قوتابخانە.
  • ژمارەیەکی زیاتری سەنتەری پێدانی ڤاکسین بۆ پێشمەرگە دەکەینەوە.

مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: کوردستان بپارێزن، ڤاکسین وەربگرن.

https://twitter.com/masrour_barzani/status/1436379743012720642?s=20

https://twitter.com/masrour_barzani/status/1436379735576154129?s=20

https://twitter.com/masrour_barzani/status/1436379728441716738?s=20

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.