Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:25

دادگای تێھەڵچوونەوەی سەڵاحەددین سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێک دەرکرد

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند، دادگای تێھەڵچوونەوەی سەڵاحەددین سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێک دەرکردووە کە ساڵی رابردوو، بەشداریکردووە لە کوشتنی ھەشت کەس لە گوندی ئەلبودۆر باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، تیرۆریستەکە دانی بەوەدا ناوە کە ساڵی رابردوو، لەگەڵ ژمارەیەک تیرۆریستی دیکە بەشداریکردووە لە کوشتنی ھەشت لە گوندی ئەلبودۆر و رایگەیاندووە، ئەو ھەشت کەسیان لەبەر ئەوە کوشتووە، چونکە بووبوونە ھۆکاری دەستگیرکردنی خۆشکێکی تیرۆریستەکە.

بەپێی راگەیەندراوەکە تیرۆریستە تاوانبارەکە، ھەروەھا گوتویەتی "لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا، جلوبەرگی تایبەت بە حەشدی شەعبیمان بۆشیبوو بۆ ئەوەی تۆمەتەکە ئاراستەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بکرێت".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "دادگا پشت بەستن بە بەڵگە سەڵمێندراوەکان، سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستەکە لەسەر کوشتنی ھەشتی کەسەکە دەرکردووە، ئەوەیش بەپێی ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13 بۆ ساڵی 2021".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.