ئاژانسى ئاسمانى ئه‌مریكى "ناسا" رایگه‌یاند، به‌هۆى "پێرسێڤڕانس"ى رۆبۆته خولاوهكهى، سه‌ركه‌وتوو بوو له ده‌رهێنانى یه‌كه‌م نموونه‌ى به‌رد له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى مه‌ریخدا.
ئاژانسه‌كه نموونهكهى له ئه‌كاونتى تویته‌ردا بڵاوكردۆته‌وه و پۆستێكى له‌ژێریه‌وه نووسیووه و تیایدا گوتویه‌تى "به‌ده‌ستمان كه‌وت"، هه‌روه‌ها ناسا له‌هه‌فته‌ى رابردوو وێنه‌ى ئه‌و به‌رده‌ى گرتووه، به‌ڵام وێنه‌كه روون نه‌بوو، به‌هۆى خراپى رووناكییهكهى، كه‌چى له‌دواتردا رووناكییه‌كه باشتر بوو، بۆیه ئێستا ده‌توانن به‌رده‌كه به‌روونى ببینن، به‌رده‌كه‌ش ناوى "رۆشێت"ه و به‌قه‌د قه‌باره‌ى دۆسێیه‌كه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه رۆبۆتى خۆلاو له ئۆگوستسى رابردوو هه‌وڵه‌كانى شكستى هێنا. له‌وێنه‌گرتن و دیاركردنى به‌رده‌كه، كه‌چى له‌پاشاندا 30 نموونه‌ى وه‌رگرتووه، وابڕیاریشه بهێندرێته‌وه سه‌ر زه‌وى بۆ شیكردنه‌وه‌ى.
هاوكات هه‌نگاوه‌كه هۆیه‌كه بۆ نیشانه‌كانى ژیانى كۆن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه، له‌ته‌ك ئه‌وه‌ى چه‌ندین شوێنه‌وار دۆزراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌كان.
رۆبۆتى پێرسێڤڕانس قه‌باره‌كه‌ى به‌قه‌د ئۆتۆمبێلێكى گه‌وره‌یه، له18 فبرایردا له جیزیرۆ نیشتۆته‌وه، زانایانیش پێیانوایه ئه‌و شوێنه له پێش 3.4 ملیار ساڵ ده‌ریاچه‌یه‌كى قووڵ بووه.
سكاى نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.