Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:28

له‌ هەولێر پرۆژەی ئاوی گوندی براغ دەستی پێکرد

کوردستان TV
100%

پرۆژەی ئاوی گوندی براغ لە سنووری ناحیەی سەلاحەدین بە گوژمەی ٧٢،٣٦٩،٧٢٠ ملیۆن دینار دەستی پێكرد.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ پرۆژەی ئاوی گوندی براغ لە سنووری ناحیەی سەلاحەدین بە گوژمەی ٧٢،٣٦٩،٧٢٠ ملیۆن دینار دەستی پێكرد .

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ده‌شڵێت:  پرۆژه‌كه‌ پێكهاتووە لە ستاندی 6م و دانانی تۆڕی نوێی ئاو و تانكی ئاو كە گرفتی كەمئاوی لەو گوندە چارەسەر دەكات.

جێگای ئاماژه‌یه‌ پرۆژەی ئاوی گوندی براغ لە ناحیەی سەلاحەدین لەسەر داهاتی ٪١٧ی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێ و پێكهاتووە لە دروستکردنی ستاندی ٦م بە بلۆک و دانانی تانکی ٢١م۳ و هەروەها دانانی تۆڕی نوێی ئاو بە درێژایی ٢٣٨٥ و لەلایەن ستافی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.