سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسی وڵاتی هه‌نگاریا، شانده‌كه پشتوانی وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه:
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٩/٧، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی دیپلۆماسی و سەربازیی هەنگاری بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆر دکتۆر تۆماش دێژۆ سەرۆکی ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوە هەنگاریا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان، ئاسایش و سەقامگیری، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، هەڵبژاردنی عیراق، پڕۆسەی چاکسازی و هەنگاوەكانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی دروستكردنی هێزێكی یەكگرتووی نیشتمانی، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
جێگری سەرۆک سوپاسی هەنگاریای کرد لە بەردەوامبوون و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ئەو ناوچانەی بۆشاییی ئەمنییان تێدا دروست بووە و بەو گفتوگۆیانەی بەستەوە کە لەنێوان هەولێر و بەغدادا ئەنجام دەدرێن.
لای خۆیانەوە شاندی میوان جەختیان لە هاوكاری و پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەكانی دیپلۆماسی و سەربازیدا كردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.