Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 14:17

عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی پاراستنی بەنداوەکان بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی تورکیا کرد

کوردستان TV
100%

مەھدی رەشید حەمدانی،وەزیری دەرامەتە ئاوییەکانی عێراق، بانگھێشتانەیەکی ئاراستەی نێردەی تایبەتی سەرکۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو، فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ کرد بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی پاراستنی بەنداوەکان کە لە میانی مانگی داھاتوودا لە بەنداوی مووسڵ دەبەسترێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرامەتە ئاوییەکانی عێراق، نێردەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروبای ئاو و وەزیری دەرامەتە ئاوییەکان، مەھدی رەشید حەمدانی کۆتایی بەسەردانەکەی ھێنا بۆ تورکیا کە ماوەی سێ رۆژ بەردەوامبوو، ئەوەیش دوای ئەنجامدانی دوای گەڕی دانوستانەکان لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرکۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو، فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ کە لە میانیدا وردەکاری پلانی کارکردنی داھاتوو سەبارەت بەو خاڵ و تەوەرانەی کە لەنێوان ھەردوولادا، تاوتوێ کرا.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە مەھدی رەشید حەمدانی بانگھێشتانەیەکی ئاراستەی فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ کردووە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی پاراستنی بەنداوەکان کە لە میانی مانگی داھاتوودا لە بەنداوی مووسڵ دەبەسترێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لای خۆیەوە فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ رەمەزاندی لەسەر بانگھێشتنامەکە نیشانداوە و رایگەیاندووە کە تیمێکی شارەزایی تورکیا بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەکە رەوانەی عێراق دەکات بۆ ئەوەی زانیارییان پێ دەدرێت لەبارەی ئەو تەکنییکە نوێیانەی کە بە ئامانجی پاراستنی بەنداوی مووسڵ بەکارھێنراون و ھاتووە "لە کۆتایی کۆبوونەوەکاندا، مەھدی رەشید حەمدانی لەبەرامبەر پاڵپشتییەکانی تورکیا بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پشکی ئاو و لابردنی ھەموو ئاستەنگە پەیوەستدارەکان بۆ جێبەجێکردنی کارە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات، سوپاسی فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ-ی کردووە".

رۆژی شەممەی رابردوو، شاندێکی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرامەتە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە، مەھدی رەشید حەمدانی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسیەی ئاو سەردانی تورکیای کرد و لە میانیدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرکۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو، فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ لە پارێزگای ئافیۆنکاراھیسار ئەنجام دا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.