بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێکی گرنگ، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە سەرپەرشتیی عهبدولسهلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنه و بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر پرۆسەی خوێندنی کەسانی نابینا و خاوەن پێداویستیی تایبەت و بڕیاردرا بەدواداچوون بکرێت بۆ کەم و کوڕییەکانی پرۆسەکە و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو، دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر ئەو بڕە پارەیەی کە ساڵی ڕابردوو لە قوتابیانی بەشە ناوخۆیی وەردەگیرا، لیژنە بڕیاریدا کار لەسەر ئەم پرسە بکات و ھەوڵی نەھێشتنی وەرگرتنی پارە لە قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکان بدات، یاخود دوای تەواوکردنی خوێندن بۆیان بگەڕێندرێتەوە.
لە بەشێکی دیكهی کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشت و داواکارییانەی ئاڕاستەی لیژنەكه کرابوون خوێندرانەوە، دوای گفتوگۆکردن لەسەر ناوەڕۆکی نووسراوەکان کاری پێویستییان لەسەر کرا و ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوە ههبوو وەڵام درانەوە و ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنیان.
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.