Erbil 5°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 03:56

ئه‌مڕۆ پەرلەمان دەنگ لەسەر 4 پێشنیاز و پڕۆژە یاسا دەدات

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگدان لەسەر چوار پێشنیاز و پڕۆژە یاسا دەدات.
پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ  سێشەممە  7 - 9 - 2021 ،  دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکات و شەش پەرلەمانتار دەستلەکارکێشانەوەیان لە لیژنەکانیان رادەگەیەنن و دەبنە سەرۆک و ئەندامی لیژنەی تری پەرلەمان. 
دواتر دەنگدان لەسەر چوار پێشنیاز و پڕۆژەیاسا دەکرێت، ئەوانیش پێشنیازەیاسای ھەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاکیی و پڕۆژەیاسای نیشان و مەدالیا و پڕۆژەیاسای ھەمواری دووەمی یاسای یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازین، لەگەڵ پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان.

ده‌قی راگه‌یاندراو: 
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٩/٧ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: دانان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزانه‌ له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (٢٨، ٣٤) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ - ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (زیاد جه‌بار محه‌مه‌د) له‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانی.
٢ - ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (زكرى ئه‌حمه‌د ئیسماعیل) له‌ لیژنه‌ی
شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار.
٣ - ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (هاوڕی بنا‌و محه‌مه‌د) له‌ لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان.
٤ - ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (شیرین یونس عبداالله) له‌ لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت.
٥ - ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (شیرین ئه‌مین عبدالعزیز) له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تیی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی.
٦ - ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (به‌ڵێن ئیسماعیل حاجى) له‌ لیژنه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی.
٧ - دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (شیرین یونس عبدالله) له‌ لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار.
٨ - دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (زكرى ئه‌حمه‌د ئیسماعیل) له‌ لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان.
٩ - دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (به‌ڵێن ئیسماعیل حاجى) له‌ لیژنه‌ی ده‌ستپاكی.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ - پێشنیازه‌یاسای (هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره‌ (٣)ى ساڵی ٢٠١١).
٢ - پڕۆژه‌یاسای (نیشان و میدالیا له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
٣ - پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى دووه‌می یاسای یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی، ژماره‌ (١٤)ى ساڵی ١٩٩٣ له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
٤ - پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، ژماره‌ (١٠)ى ساڵی ٢٠١٠ له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.