Erbil 4°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 04:49

له‌ 60 ساڵی ڕابردوو.. 201 هه‌وڵى کوده‌تا لە‌ئه‌فریقا ئه‌نجامدراوه‌

کوردستان TV
100%

له ‌ساڵانى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردووه‌وه‌، وڵاتانی ئه‌فریقا له‌و كاته‌ى له‌ ده‌ست ئیمپریالیزمى رۆژئاوا رزگاریان بووه‌، تا ئێستا 206 هه‌وڵى كوده‌تا دراوه‌، دوایین كوده‌تاش دوێنێ یه‌كشه‌م بوو له‌ وڵاتی ‌گینیا كه‌ كۆڵۆنێل مامادى دومبۆیا كوده‌تاى به‌سه‌ر ئه‌لفا كۆندى سه‌رۆكى گینیا كرد. 


لێره‌دا پرسیارێك خۆى دێنێته‌ پێش سه‌باره‌ت به‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه‌ چییه‌، چ كاریگه‌رییه‌كى هه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌قامگیرى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌؟ له ‌كاتێكدا له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كى  پڕ له ‌كێشه‌دان.
سه‌ره‌ڕای بوونى سامانه‌ سروشتییه‌ مه‌زنه‌كانى ئه‌و كیشوه‌ره‌، زۆربه‌شیان توخمى سه‌ره‌كى پیشه‌سازییه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌ورووپا و چین و ویلایه‌ته ‌یه‌كگرتوو و ئاسیان، سه‌ره‌ڕایى ئه‌مه‌ش تا ئێستا ده‌وڵه‌تانى ئه‌و كیشوه‌ره‌ كه‌ رێژه‌ى دانیشتووانیان ده‌گاته‌ 360 ملیۆن كه‌سه‌، خۆشییان له‌ سه‌قامگیرى ئاسایش و سیاسى و ئابوورى نه‌بینیووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى 55% دانیشتووانه‌كه‌ى له‌ ژێر هێڵى هه‌ژاریدان، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تانى وه‌ك سۆدان و سیرالیۆن و لیبریا و رواندا و مالى هه‌رده‌م شه‌ڕ و ململانێ له‌نێویاندا به‌رده‌وام بووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 13 ملیۆن كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى و نزیكه‌ى 33 ملیۆن كه‌سی تریش ئاواره‌ بوون.

به‌پێى قسه‌ى شاره‌زایانى كاروبارى ئه‌فریقا، ئاڵۆزى ژینگه‌ پێشوییه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رێزنه‌گرتنى بنه‌ماكانى دیموكراتى، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كان بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر ته‌ختى ده‌سه‌ڵات ده‌بن، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بێته‌ هۆى وه‌ڕسبوونى گه‌له‌كان، ژینگه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌بێ بۆ كوده‌تا، كوده‌تا سه‌ربازییه‌كانیش هۆیه‌ك بوون سوود له ‌سامانه‌كانیان وه‌رنه‌گرن.
له‌مڕووه‌وه‌ (لۆكا بیونك دینك) مامۆستا و ئه‌كادیمى له‌ سه‌نته‌رى ئه‌فریقا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ستراتیژییه‌كانى زانكۆى به‌رگرییی نه‌ته‌وه‌یى له شاری ‌واشنتۆن جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كیشوه‌رى ئه‌فریقا پێویستى به‌ بنیاتنانى ده‌زگایى هه‌یه‌ تیایدا كاره‌كان له ‌هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌ره‌و چه‌مكى ده‌سه‌ڵاتى دیموكراتى و مه‌ده‌نى ببات، هه‌روه‌ها دیارده‌ى كوده‌تاكان هۆیه‌ك بووه‌ تا ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌رده‌م شه‌ڕى ناوخۆیى تیادا بێت.
بۆركینا فاسۆ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ زنجیره‌یه‌ك كوده‌تاى سه‌ربازى تیایدا هاتۆته‌ ئاراوه‌، تا ئێستا 10 كوده‌تاى تیادا كراوه‌ و دواترینیشیان له‌ ساڵى 2015 بوو، ئۆگه‌ندا له‌ دواى سه‌ربه‌خۆیى له‌ ساڵى 1962، زیاتر له‌ 6 كوده‌تاى تیادا ئه‌نجامدراوه‌ و دواترینیان له‌ ساڵى 1986 بووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن یۆبرى موسیفینى سه‌رۆكى ئێستاو بووه‌.

سۆدانیش 4 كوده‌تاى سه‌ربازیى تیادا كراوه‌، له ‌پاش ئه‌وه‌ى له‌ساڵى 1956 سه‌ربه‌خۆیى خۆى له‌ به‌ریتانیا وه‌رگرتووه‌، دوایین كوده‌تاش له‌ ساڵى 1989 به‌ سه‌رۆكایه‌تى عومه‌ر به‌شیر بوو كه‌چى ناوبراو له‌ ساڵی 2019 شۆڕشێكى میللى له ‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی لابرد.

ناوچه‌كانی باشوورى ئه‌فریقا ژماره‌یه‌كى كه‌متر كوده‌تاى تێدا كراوه‌، شرۆڤه‌كاران باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌زگاكان له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ به‌هێزن و پابه‌ندن به ‌ده‌سه‌ڵاته‌ دیموكراتییه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تى لیسوتۆ تا ئێستا 2 كوده‌تاى تیادا كراوه‌، له‌ زیمبابۆی ته‌نیا كوده‌تایه‌ك له‌لایه‌ن سوپاوه‌ دژ به‌ رۆبه‌رت مۆگابییه‌وه‌ له ‌نۆڤه‌مبه‌رى ساڵًى 2017 هاته‌كایه‌وه‌.
یه‌كێكی تر له‌ وڵاتانی ئه‌فریقا مالییه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا دووجار كوده‌تای تێدا كراوه‌، له‌ ئه‌پرێلى رابردووشدا ‌سوپا چاد كوده‌تایه‌كى له‌ مالی ئه‌نجامدا ئه‌نجامدا.
دواهه‌مین كوده‌تای ئه‌فریقاش له‌ گینیا بووه‌ كه‌ دوێنێ یه‌كشه‌م ئه‌نجامدرا به‌هۆى ناسه‌قامگیریه‌كى قووڵه‌ كه‌ هه‌موو رۆژئاواى ئه‌فریقا پێوه‌ى ده‌ناڵێنێ.
مه‌ئموون باقرى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس بۆ ماڵپه‌ڕى (سكاى نیوز) باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ چه‌ندین هۆكار هه‌یه‌ بۆ هاتنه‌ ئارای كوده‌تاكان له ‌سه‌رووى هه‌موویان‌ به‌ده‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنى رۆڵى نیشتمانیى سوپاكانه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى ده‌سته‌بژێرى سیاسى كار بۆ دیموكراتییه‌ت ناكه‌ن، هه‌روه‌ها هۆكارى گه‌نده‌ڵى كارگێڕى و دارایى و هێنانه‌پێشه‌وه‌ى سوپا وه‌ك پارێزه‌رى ده‌سه‌ڵاتداران، نه‌ك وه‌ك پارێزه‌رى نیشتمان بن، جگه‌ له‌مانه‌ دژایه‌تى هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا دژ به‌ ئاره‌زوو و هیواى گه‌لانه‌.
 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.