له میانه‌ی به‌شدار بوون له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان 2 كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ر یه‌ك له دكتۆر سه‌باح سوبحی كاندیدی ژماره 36 بازنه‌ی 4 له هه‌ولێر ، هه‌روه‌ها ئه‌شواق جاف كاندیدی ژماره 22 بازنه‌ی ژماره 3 له پارێزگای سلێمانی ئه‌شواق جاف رایگه‌یاند :
كه پرسی هه‌لبژاردنی داهاتوو زۆر گرنگ ده‌بێت و قۆناغێكی نوێ له عێراق دروست بێت و ژینگه‌یه‌نی نوێ بێته كایه‌وه . هه‌وڵ ده‌درێت په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق پێویسته په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و عێراق رێكبخرێت . له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌وانه‌ی له گۆره‌پانی سیاسی بوون به عه‌قلیه‌تی پێش 2003 ره‌فتاریان ده‌كرد بێ گوێدانه ده‌ستوور و وه‌كو پارێزگایه‌ك سه‌یری هه‌رێمیان ده‌كرد .
قۆناغی داهاتوو زۆر گرنگ ده‌بێت له رێگه‌ی رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ عێراق . خاڵێكی گرنگ هه‌یه پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر شانی پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه .
ئه‌وان به عه‌قلیه‌تی عێراقێكی مه‌ركه‌زی بیریان ده‌كرده‌وه ، ده‌یانویست كیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵن ، به‌ڵام به خه‌باتی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تێك‌شكاند. پارتی خاڵێكی دیكه‌ی هه‌یه كه زۆر گرنگی پێداوه ئه‌وه‌یه كه له‌و دیوی حه‌مرین پێویسته به یه‌ك نه‌فه‌س كار بكرێت بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد و هه‌وڵی به دیهێنانی . پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكی رێكخستووه و یه‌ك سه‌ركرده‌ی هه‌یه ، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ هێنانه دی مافه‌كانی كورده ، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌نی دیكه‌ی كوردستانی ئه‌و مه‌ركه‌زیه‌تیان نیه و نایانتوانیوه متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌ست بێنن و په‌نایان برده دژایه‌تی پارتی و ئه‌و دژایه‌تییه‌یان برده ئه‌و په‌ڕی حه‌مرینیشه‌وه .
هه‌ر چه‌ند توانرا زۆر یاسا بێته كایه‌وه به‌ڵام له لایه‌ن عێراقه‌وه هه‌رچه‌ند جێبه‌جێ نه‌كراوه به‌ڵام بۆته ماڵ له سه‌ر حكومه‌تی عێراق . بڕینی قوتی خه‌ڵكی كوردستان له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نه‌بووه به‌ڵكو میزاجی سیاسی بوه بۆیه ئێمه هه‌میشه ئێمه جه‌ختمان له سه‌ر ده‌ستوور ده‌كرده‌وه چونكه ده‌ستوور رێگه به‌و بڕیارانه نادات . حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا هه‌نگاوی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق نه‌ناوه .
دكتۆر سه‌باح سوبحی لای خۆیه‌وه وه‌ك كاندیدێك رایگه‌یاند كه ئه‌دای ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق جیاوازه له گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كوردستان له شێوازی كاركردن و ئه‌وپرنسیپه‌ی كه هه‌ڵیده‌گرن ده‌نگده‌ر زۆر كیشه‌ی هه‌یه و زۆر گرفتی هه‌یه ، پێویسته جیاوازی بكرێت له نێوان ئه‌دای هه‌ر په‌رله‌مانێك ئه‌وه‌ی له هه‌رێم هه‌یه و ئه‌وه‌ی له به‌غدا .
پێویسته په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا به یه‌ك ئاراسته كار بكه‌ن و یه‌كگرتوو بن و پێویسته به‌رگری له‌و پرنسیپانه بكه‌ن كه په‌یوه‌سته به ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان . پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه بوونی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر شان و هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاكانی پارتی بووه .
عورفی ئینتیخابی ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك كاندید به سه‌ر ده‌كه‌وێت هه‌ندێك ده‌رناچن ، پێویسته له ماوه‌ی 4 ساڵ ده‌بێت ده‌نگده‌ر بزانێت هه‌ڵسه‌نگاندن بكات ئه‌ویش پێویسته ده‌رگاكانی راگه‌یاندن شی بكاته‌وه به داتا و خستنه رووی واقیعی حاڵ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر بزانێت كێن ئه‌وانه‌ی به‌رگری له مافكانیان ده‌كه‌ن .
ئه‌وه‌ی دیكه كه نیسبییه ، به‌راوردكردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا . سه‌ره‌رای برینی بودجه‌و قه‌یرانه‌كان ، ئه‌و سه‌قامگیرییه پێویسته باس بكرێت . پارتی به‌راورد بكه له رووی سه‌ركرایه‌تی ، به‌رده‌وامی بوونی پارتی كه ته‌مه‌نی 75 ساڵه ، ده‌ستكه‌وته‌كانیان له هه‌رێم و هه‌وڵه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كان له چوارچێوه‌ی عێراق ، مه‌رجه‌عیه‌تی بارزانی له ناوه‌خۆ و له ده‌ره‌وه ، بۆته پێوه‌رێك بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ر حكومه‌تێكی عێراقی .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.