سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان گرینگی گه‌وره به باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌دات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌تایبه‌تیش له ڕووی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ جۆزێف پۆرێل نوێنه‌ری باڵای كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌منی یه‌كێتی ئه‌وروپا و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند: عێراق گرینگی گه‌وره به باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌دات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تیش له بواری سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیریدا.
كازمی ڕاشیگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێ سوود له ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتنی وڵاتانی ئه‌وروپا وه‌ربگرن به په‌یڕه‌وكردنی دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری له ده‌سه‌ڵاتدا.
لای خۆشییه‌وه جۆزێف پۆرێل پاڵپشتی یه‌كێتی ئه‌وروپای بۆ حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان دووپاتكرده‌وه و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بڕیاری سوود وه‌رگرتن له وزه‌ی خاوێن و پێشخستنیان به‌رز نرخاند.
جه‌ختیشی كرده‌وه وه‌ك یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن كه بڕیاره مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ناردنی تیمی چاودێری و نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.