شه‌ش به‌ندكراوى فه‌ڵه‌ستینى له به‌ندینخانه‌ى جهلبووعى باكوورى ئیسرائیل ڕایانكردووه به‌هۆى هه‌ڵكه‌ندنى ژێر دهستشۆرهكهیانهوه، پۆلیسی ئیسرائیلیش هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى ده‌ستپێكردووه بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌یان.
هه‌ر شه‌ش به‌ندكراوه‌كه له‌یه‌ك ژوورى به‌ندیدا بوونه، راپۆرته‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له‌رێگه‌ى تۆنێلێكه‌وه رایانكردوووه كه بۆماوه‌ى چه‌ند مانگ هه‌ڵیانكه‌ندووه.
فه‌رمانگه‌ى به‌ندینخانه ئیسرائیلییه‌كانیش چه‌ندین وێنه و بڕگه‌ى ڤیدیۆیان بڵاوكردۆته‌وه كه تیاید له‌ژێر ده‌ستشۆرى ژووره‌كه‌یان توانیویانه تۆنێلێك هه‌ڵبكه‌نن، سوپاى ئیسرائیلیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووه كه هێزه‌كانیان هاوكاره بۆ راودوونانى ئه‌وانه‌ى له به‌ندینخانه رایانكردووه و چه‌ندین فڕۆكه‌شیان ته‌رخانكردووه تا چاودێرى دۆخه‌كه بكات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به پێى ئاژانسى هه‌واڵی (فڕانس پرێس) فه‌رمانگه‌ى به‌ندینخانه‌ی جه‌لبووع جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى 400 به‌ندكراوى دیكه ده‌كه‌ن، نه‌وه‌ك تونێلى دیكه له ژێره‌وه ههڵكهندرابێ.
هاوكات یانه‌ى دیله فه‌له‌ستینییه‌كان ناوى ڕاكردووهكانى بڵاوكردۆته‌وه كه چوار له‌وانه بۆ تاهه‌تایى دادگایى كرابوون، هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ى جیهادى ئیسلامى و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس ئه‌م ڕاكردنهشی به‌كارێكى پاڵه‌وانانه و ئازایانه داناوه.
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ئه‌م ڕووداوه‌ى به ترسناك وه‌سفكردووه و جه‌ختیشى له‌وه كردۆته‌وه گه‌ڕان به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌یان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.