دوێنی یەکشەممە، بەشێک لە سەربازانی لەشکری وڵاتی گینیا ئاماژەیان بە کودەتایەکی سەربازی کرد لە وڵاتەکە و دەستگیرکردنی سەرۆکی وڵاتەکەیان ڕاگەیاند، بەڵام حکوومەتی گینیا هەواڵەکە ڕەتدەکاتەوە.
ئەفسەرێکی سەربازی گینی لەڤیدیۆیێکدا دەردەکەوێ و دەڵێت، دەستوری گینی لە کودەتایەکی تایبەتدا هەڵوەشێندراوەتەوە وئەلفا کۆندی سەرۆکی وڵات دەستگیر کراوە، بۆیە لەمەودوا ئێمە سیاسەت بە خەڵک دەیسپێرین.
هاوکات، حکوومەتی گینیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕەتی کردەوە کودەتاکە سەرکەوتوو بووبێت ڕایشیگەیاند، ئەو هێرشەی کرابوویە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی لەلایەن هێزی تایبەتەوە تێکشکێندراوە.
شایەنی باسە، گینیا یەکێکە لە بچوکترین و هەژارترین وڵاتەکانی کیشوەری ئەفریقیا، 33 پارێزگا لەخۆدەگرێت و ژمارەی دانیشتوانەکەی 127 ملیۆن کەسە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.