وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی هەولێر: دەبێت بە میكانیزمێكی نوێ و كاتێكی دیاریكراو مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی بكەن
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: رۆژی یەكشەممە 5/9/2021 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر خزمەتكردن و خێرا ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و كەمكردنەوەی ڕۆتین لە سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و جێگرەكانی و سەرۆك بەشەكان و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی هەولێر و نەخشەدانانی ئاوەدانی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و ئاوی دەوروبەری هەولێر، ئەنجام دا.
وهزارهتی شارهوانی راشیدهگهێنێت: لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕێنماییەكانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە ڕوونكردەوە كە دەبێت كارەكانی هاووڵاتییان بە میكانیزمێكی نوێ جێبەجێ و ڕایی بكەن واتە هەر مامەڵەیەك لە كاتێكی دیاریكراودا بێت و هاووڵاتییان بزانن كە لەچی كاتێكدا مامەڵەكانیان تەواو دەبێت و ناكرێت هاووڵاتی لە چاوەڕوانی بەڕێكردنی مامەڵەكەیدا بهێڵدرێتەوە، لەگەڵ گرتنەبەری هەموو ڕێكارێكی پێویست بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی رۆتین لە سەرجەم فەرمانگەكان.
وهزارهت راشیدهگهێنێت: هەروهها وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەستخۆشی لێكردن لە خۆماندووكردن و جێبەجێكردنی ئەركەكانی سەرشانیان و داواشی لێكردن كە پێویستە زیاتر خۆیان ئامادە بكەن بۆ ئەوەی باشتر و ڕێكوپێكتر كارەكانیان ئەنجام بدەن، لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتییان.
ههر لهو كۆبوونهوهیهدا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە پێویستە سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان بەبێ ماندووبوون لە خزمەتی هاووڵاتییاندا بن و هیچ كەسێكیش بۆی نییە كەمتەرخەمی لە ئاست خزمەتكردنی هاووڵاتییاندا بنوێنێت، چونكە فەرمانگەكان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان دامەزراون، بۆیە هەر كەس و بەرپرسێكی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان لەو ڕووەوە كەمتەرخی بنوێنن، بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، هاوكات گوتیشی بەدواداچوونی ورد و جدی بۆ ئەنجامی ئەو كۆبوونەوە دەكەین و لە بەیانییەوە هەر كەس و فەرمانگەیەك كەمتەرخ بووبێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.