Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 00:24

شاندی حکوومەتی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاو لە تورکیایە

کوردستان TV
100%

نێردەی تایبەتی سەرکۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو، فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ لە پارێزگای ئافیۆنکاراھیسارپێشوازیی کرد لە نێردەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروبای ئاو و وەزیری دەرامەتە ئاوییەکان، مەھدی رەشید حەمدانی و شاندی یاوەری، ئەوەیش بە ئامانجی ئەنجامدانی کۆبوونەوە و گفتوگۆی دووقۆلیی نێوان ھەردوو وڵات سەبارەت بە دۆسیەی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بارەی ئاو.

وەزارەتی دەرامەتە ئاوییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە دیدارەکەدا، فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ ئامادەیی تورکیای دەربڕیوە بۆ ھاریکاریکردن لەگەڵ عێراق لە بواری پشکی ئاو و لابردنی ئاستەنگەکان و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری ئاودا.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە مەھدی رەشید حەمدانی رایگەیاندووە، دیدارەکەی لەگەڵ فەیسەڵ ئەرئۆغڵۆ کە یەکێکە لە شارەزایانی تورکیا لە بواری ئاودا، ھەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگە لە چوارچێوەی پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و جێبەجێکردنی ھەنگاوە کردەیییەکان بۆ ئەو تەوەرانەی کە لە میانی کۆبوونەوەکانی نێوان ھەردوولادا، گفتوگۆیان لەوبارەیەوە دەکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.