Erbil 29°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:22

له‌هێرشێکی چه‌کدارانی داعش دا حه‌وت پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران و برینداربوون

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی ھێرشی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دوو پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران و پێنج پۆلیسیش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەقەزای حەویجەی سەربە پارێزگای کەرکووک راگەیاند، کاتژمێر 12ی دوێنێ شەوي رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھێرشی چەکدارییان کردووەتە سەر ھێزەکانی لیوای 18ی پۆلیسی فیدڕاڵی لەگوندی تەل ستیحی ناحیەی رەشادی قەزای حەویجە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەیشکرد کە لەئەنجامی ئەو ھێرشەی داعش دوو پۆلیسی فیدڕاڵی کوژراون و پێنج پۆلیسیش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.