ئه‌مرۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر به‌ڕیوه‌ده‌چێت.
له یه‌كێك له یارییه‌كان و له گڕوپی حه‌وته‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی مۆنتینیگرۆ ده‌كات.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له گه‌ڕی چواره‌می پاڵاوتنه‌كاندا، هۆڵه‌ندا به گۆڵێك له‌گه‌ڵ نۆروێژی میوانداری یه‌كسان بوو و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی حه‌وته‌م گه‌یانده حه‌وت خاڵ، مۆنتینیگرۆش به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كان و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یارییه، یاریزانانی هۆڵه‌ندا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر لویس ڤان گال سازكرد، یاریزان ماتیاس دی لیخت دوای دابڕانی له یاری پێشوو به‌هۆی ڕاگرتنه‌وه، جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی هۆڵه‌ندا، هاوكات یاریزان دالی بلیند به‌هۆی وه‌رگرتنی دوو كارتی زه‌رد له یاریه‌كانی پێشوو، به‌شداری له یاری به‌رامبه‌ر مۆنتینیگرۆ ناكات .
ئه‌مڕۆ یارییه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌ڕیوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.