Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:10

له‌ پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا پۆرتوگال سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئێرله‌ندا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە گەڕی چوارەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیست ودووی قەتەرو لە گڕوپی یەكەمدا، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی ئێرلەندای میوانی بردەوە.
لە خولەكی چل وپێنجدا، یاریزان جۆن ئیگان گۆڵێكی بۆ ئێرلەندا تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاونۆدا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگال گۆڵی بەرامبەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
 پاشان هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و میواندارەكانی لە دواساتەكانی یاری تۆماركردو سێ‌ خاڵی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی بۆ پۆرتوگال مسۆگەركرد، بە تۆماركردنی ئەم دوو گۆڵە، كریستیانۆ سەدویازدەمین گۆڵی بە درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگال تۆماركردو بووە خاوەنی ڕیكۆردێكی پێوانەیی كە تا ئێستا هیچ یاریزانێكی تۆپی پێ ئەم ژمارە گۆڵەی لە یاریە نێودەوڵەتیەكان تۆمارنەكردووە.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە پلەی یەكەمی ڕیزبەندی گڕوپی یەكەمی پاڵاوتنەكان بۆ دە خاڵ بەرزبووەوە .
 


                      

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.