رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە راگەیاندراوێكدا باسی لەوە كردووه، بە گرنگییەوە دەڕوانێتەوە جۆرە گۆڕاوێكی دیكە ڤـایرۆسی كـۆڕۆنا بە ناوی "موو Mu".
موو بۆ یەكەمجار لە كانوونی دووەمی ئەمساڵ لە كۆلۆمبیا دەركەوت، رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بڵاوكراوەی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتا گۆڕاوهكه "موو" جەختی لەو جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسەكه كردەوە كە ناوە زانستییەكەی " بی 1.621" B.1.621 "یە كه بەرگرییەكی زۆری هەیە بەرامبەر بە ڤاكسینه بهردهستهكان، هاوشێوهی گۆڕاوی بێتا.
رێكخراوەكە پێی وایە پێویستە توێژینەوەی زیاتر لەسەر موو بكرێ، تا بەشێوەیەكی باشتر لەخاسییەتەكانی تێبگەن.
لەناو بڵاوكراوەكەدا باس لەوەشكراوە، گۆڕاوی "موو" جۆرێكی بەهێزترە، لەوانەیە نەتوانرێ بەهۆی ڤاكسینهكانهوه بەرگری بهرامبهریان زیاتر بێت.
لە درێژەی بابەتەكه ئاماژە بەوەش دراوه كه خۆشبهختانه تووشبووانی كۆڕۆنا له جۆری موو له جیهاندا بهرهو كهمی دهچێت، ئێستا رێژهكه 0.1%یه، بەڵام لە كۆلۆمبیا تا ئێستا بهربڵاوه و رێژەكە گەیشتۆتە 39%، لە ئیكوادۆریش رێژەكە 13%یه.
ئێستا لە جیهاندا نیگەرانی و ترسێكی زۆر هەیە لە دەركەوتنی جۆری گۆراوی ڤایرۆسی نوێ، لە كاتێكدا پەتاكە زۆر تەشەنەی كردووە بەتایبەتی جۆری "دەلتا" لەو ناوچانەی رێگری لە پەرەسەندنی ناكرێ.
جێی باسه هەموو ڤایرۆسەكان و لەنێویشیاندا ڤایرۆسی كۆڕۆنا كە هۆكاری كۆڤید-19یە، بە تێپەڕینی كات خۆگۆڕینێك لە خاسییەتەكانیدا ڕوو دهدهن، لەوانەیە بەو خۆگۆڕینە ئاسانتر بڵاو ببێتهوه، هەروا نەخۆشییەكە توندتر بێت و پێكوتە و دەرمانەكان نەتوانن رووبەڕووی ببنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.