بەشى پێشبینى لهبەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكردۆتهوه كه لە رۆژى هەینىیهوه پلەکانى گەرما نزم بوونەوەیەکى بەرچاو بەخۆى دەبینێت و جیاوازى نزم بوونەوەكه لە پلەکانى گەرما لە نێوان (6-8) پلەى سیلیزى دەبێت، بە بەروارد لەگەڵ ئەو چەند رۆژەى پێشووتر ,بەرزترین پلەکانى گەرماش لە تەواوى ناوچەکەمان نزم دەبێتەوە .
بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە سەنتەرى پارێزگاکان بەم شێوەى خوارەوە دەبێت :
هەولێر لە نێوان (36-39) پلەى سیلیزى
سلێمانى لە نێوان (36-37) پلەى سیلیزى
دهۆک لە نێوان (36-37) پلەى سیلیزى
کرکووک لە نێوان (40-42) پلەى سیلیزى
هەڵەبجە لە نێوان (37-39) پلەى سیلیزى
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دهشڵێت: ئەم نزم بوونەوەیە لە پلەکانى گەرما تاکو ڕێکەوتى 7-9-2021 رۆژى سێ شەممه بەردەوامى دەبێت .پاشان چەند پلەیەکى کەم روو لە بەرزبوونەوەیەکى کەم دەکات .
بەشى پێشبینى /1-9-2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.