له‌و كاته‌ی هاوڵاتیانی شاری به‌سره، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری سه‌ردانی یه‌كێك له‌خۆشخانه‌كانی حكومی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن ،تووشی شۆك بوون كاتێ بینیان مارێكی گه‌وره له نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌هامۆوشۆی ده‌كات.
وه‌كو زانراوه خه‌ڵكێكی زۆر بۆ سه‌لامه‌تی و چاره‌سه‌ری خۆیان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن،به‌ڵام ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان كردوه،كاتێ ئه‌و ماره گه‌وره ده‌بینین، له‌ترسی ماره‌كه نه‌خۆشخانه‌كه جێده‌هێڵن ،تائه‌و كاته‌ی هه‌ندێك له هاوڵاتیان وه‌كو له گرته ڤیدیۆییه‌كه دیاره هه‌وڵی كوشتنی ماره‌كه ده‌ده‌ن.
ئه‌م گرته ڤیدیۆیه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وه زۆربه‌یان گلله‌یی و گازنده‌یان له حكومه‌ت ده‌كرد ،به‌وه‌ی گرنگی به نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان نادرێت به‌جۆرێك كه‌مته‌رخه‌می زۆر ده‌بیندرێت له هه‌مان كاتدا پاك و خاوێن نیین .
ئا- كامران
ژێده‌ر-القدس
به‌ڤیدیۆ.. له شاری به‌سرا مارێکی گه‌وره له‌نێو نه‌خۆشخانه‌یه‌کی حکومی هامووشۆ ده‌کات !
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.