Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:06

له‌رێگه‌ی ژماره‌یه‌ک موشه‌که‌وه‌ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ باشووری عێراق کرایه‌ ئامانج

کوردستان TV
100%


سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراق راگەیاند:  دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ، گرووپێکی نەناسراو بە سێ مووشەک بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکایان لەسەر سنووری نێوان عێراق و کوێت لە دەروازەی جرێشان (دەروازەی سەفوان لەلایەن عێراق) کردە ئامانج.
 میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: دوو  مووشەک لە دەوروبەری بنکەکە کەوتنەخوارەوە و یەکێک لە مووشەکەکان کەوتە نێو خاکی کوێتەوە.
 له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ باشووری عێراق  و زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كیانه‌ كه‌چی بوون،  تا ئێستا هیچ راگه‌یاندراوێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی  فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌  رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌. 
 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.