سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێشوازیی لە بڕیاری گەڕانەوەی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کرد بۆ بەشداریی کردنی رەوتهكه لە هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 ئەنجام بدرێت.
دوای ئەوەی موقتەدا سەدر لە 15ی تەمووزی 2021 لە گوتارێکی ڤیدیۆییدا بڕیاری بەشداریی نەکردنی رەوتەکەی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، دوێنێ هەینی 28ی ئابی 2021، لە گوتارێکدا دووبارە بەشداریی کردنی لە ھەڵبژاردنەکەدا راگەیاند.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە پەیامێکدا کە لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، پێشوازیی لەو بڕیارە کردووە.
مستەفا کازمی نووسیوویەتی: پێشوازیی لە گەڕانەوەی رەوتی سەدر دەکەین بۆ بەشداریی کردن لە ھەڵبژاردن.
کازمی سوپاسی سەرجەم ئەو لایەن و سەرکردە سیاسییانەی کردووە کە ھەوڵیان دابوو بۆ گەڕانەوەی رەوتی سەدر بۆ بەشداریی کردن لە ھەڵبژاردن و داوای ھەڵوێستی ھاوشێوەی لەوانەش کردووە کە بایکۆت کردنی ھەڵبژاردنیان راگەیاندووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەروەھا نووسیوویەتی: بەھیوای بەشدارییەکی بەرفراوانی رۆڵەکانی گەلەکەمانین لە ھەڵبژاردن بۆ گۆڕانکاریی.
بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 ئەنجام بدرێت.
کازمی: پێشوازیی لە گەڕانەوەی رەوتی سەدر دەکەین بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردندا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.