بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی سۆران له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لەسەر فەرمانی عقیدی ماف پەروەر سەران لهتیف نهجم، بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران ئەمرۆ یاریدەدەری بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران بەشی پۆلیسی شارەوانی هەڵسان بەدەستگیرکردنی هەموو ئەو سوالکەرانەی کە لەسەر شەقام و کوچەو کۆڵانەکان بڵاوەیان کردبوو و کاری سواڵکردنیان دەکرد.
ڕاشیگهیاند: هاوكات لهگهڵ دهستگیركردنی سواڵكهرهكان دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکانیشیاندا گیرا کەکاری گواستنەوەی سوالکەرەکانی پێ دەکرا.
پۆلیسی سۆران ڕاشیگهیاندووه: لەسەر سکاڵای زۆربەی هاووڵاتییان ئەو سواڵکەرانە لەکاتی چوونه ناو ماڵان بۆ سواڵکردن بەدەرفەتیان زانیوە لەپەنای سواڵکردن کاری دزیشیان ئەنجام داوە بۆیە ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی شارەوانی هەلسان بەدەزگیر کردنیان کەژمارەیان ٢٠ سواڵكهره و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتە بەر.
ئاماژهی بهوهشكردووه كه زۆربەی سواڵکەرەکان خەڵکی سۆران نین بەلکو لە دەرەوەی سۆران هاتوون.
له ڕاگهێندراوهكهدا پۆلیسی سۆران داوا لەخەلکی شارهكه دهكات كه هاوکاری تیمەکانی پۆلیسی شارەوانی بن بەمەبەستی نەهێشتن و لەناوبردنی ئەم دیاردە ناشرینەی سواڵكردن لەناو سۆران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.