موقتەدا سەدر: به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقدا ده‌كه‌ین، كه بڕیاره له مانگی 10ـی ئه‌مسال به‌ڕێوه‌بچێت.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە بڕیاری بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن پاشگەزبووەوە و رایگەیاند، بەشداریی هەڵبژاردن دەکەین کە بڕیارە لە 10ـی 10ـی ئەمسال بەڕێوەبچێت، ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی لە 15ـی7 موقتەدا سەدر بایکۆتکردنی رەوتهكهی له هەڵبژاردنی پێشوه‌خته راگەیاندبوو.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رباره‌ی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقدا ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: رەوتهكهی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: هه‌ندێك كه‌س گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوو كه ئێمه ناتوانین به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام من لێره‌وه به ئه‌وان و به خه‌ڵكی ده‌ڵێم كه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك له‌وه‌دایه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، هه‌ربۆیه داوا له خه‌ڵكی ده‌كه‌م به‌شدارییه‌كی ملیۆنی له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن و به جۆش و خرۆشه‌وه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.