Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:26

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی کابولی کرد

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
کوردستان TV
100%

بەر‌پرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ئیدانەی تەقینەوەکانی دوێنێی کابوولی پایتەختی ئەفغانستان-ی کرد و پەیامی سەرەخۆشیش بۆ ئەفغانستان و ئەمریکا دەنێرێت. 

سەفین دزەیی، بەر‌پرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لە تیوتێکدا ڕایگەیاندووە، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستیەکانی کابوولی پایتەختی ئەفغانستان دەکەم، کە بەهۆیەوە دەیان کەسی مەدەنی ئەفغانی و چەند سەربازێکی ئەمریکی بوونە قوربانی. 

ئەوەشی نوسیووە، سەرەخۆشی لە کەس و کاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم. 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆتا ڕاپۆرتیدا سەبارەت بە زیانەکانیان لە دوو تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی کابوول ئاشکرایکردووە، تا ئێستا 13 ئەمریکی لە تەقینەوەکاندا کوژراون و 18ی دیکەش برینداربوون. 

بەهۆی تەقینەوەکانی دوێنێوە لە فڕۆکەخانەی کابوول تا ئێستا 90 کەس کوژراون و 150 کەسی دیکەش بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.