Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:26

وه‌زاره‌ته‌کانی بازرگانی و کشتوکاڵ کێشەی گرانبوونی نرخی نان و ئارد تاوتوێ ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

لەسەر رۆشنایی کۆبونەوەی بەرواری 2021/8/22 لەدیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ،بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشەی گران بوونی نرخی نان و گرانبوونی نرخی ئارد ئەمڕۆ 2021/8/24 بەئامادەبوونی هەردوو وەزیری و بریکارانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوە و رێنمایی کشتوکاڵی و راوێژکاری وەزارەت، کۆبونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەچوو.

بەمەبەستی هەماهەنگی و هاوبەشی بۆ بەدواداچوونی ئەو کێشانەی کە پەیوەندی بەهەریەک لەو وەزارەتانە هەیە تایبەت بە پلانی هەر یەک لە وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەپێی تایەتمەندی لەسەر بابەتی گرانبوونی نرخی نان و ئارد، لەم کۆبونەوەیەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا و گفتوگۆ کرا و داتاکان ئامادە کرا و دیراسەی گران بوونی نرخەکانی نان و سەمون کرا لە نانەواخانەکان، وا بڕیارە کە کۆبونەوەیەک لە ڕۆژی پێنج شەمەی داهاتوو ئەنجام بدرێت ،تایبەت بە بەدواداچوون و چارەسەری گیروگرفتە هاوبەشەکان .

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ڕێگەی تیمێکی باڵای تایبەتمەند رۆڵێکی باڵا و هەماهەنگی دەبێت لە ئامادەکردنی راپۆرتێکی واقیعیانە دەربارەی چاندنی گەنم و پێویستی بنەتۆ و پلانی ساڵی نوێ بۆ داچاندنی گەنم لەگەڵ بەرهەمی گەنمی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو گرێبەستەی کە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە گەڵ هەردوو کۆمپانیای کەرتی تایبەت ئەنجامی داوە.

لەم کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا لە داهاتوودا بابەتە گرنگ و پەیوەندی دارەکان پێکەوە لە ئەنجومەنی وەزیران باس بکرێت و گفتوگۆی لەبارەیەوە بکرێت بۆ چارەسەری خێرا بۆ گرفتی بەرزبونەوەی نرخی ئارد و بەرزبونەوەی نرخی نان لە هەرێمی کوردستان بکرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.