Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:27

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی ئاوی ئیفراز دەدات

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هه‌ولێر  رایگه‌یاند کە پرۆژەی ئاوی ئیفراز هیچ کێشەیەکی نییە و ئاوی هەولێر ئاساییە.

زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایده‌گه‌ێنێت: ئێستا پڕۆژەکانی ئیفراز 1 و 2 و 3 بە تەواوی توانای خۆیان ئیش دەکەن و هیچ بۆڕییەکی ئیفراز نەشکاوە و ئاوی هەموو گەڕەکەکان ئاساییە.

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر  ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) لەلایەن هەندێک کەس بڵاوکراوەتەوە کە گوایە بۆڕی ئاوی ئیفراز شکاوە، ئەو بابەتە تەنها چەواشکاریی و پڕوپاگاندەیە و هیچ ڕاستییەکی تێدانیە و هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کێشەیەک نییە و ئاو بە ئاسایی دابین دەکرێ.

بە هەرسێ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازەوە نزیکەی لە %60ی ئاوی شاری هەولێر دابین دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.