رۆژی دووشه‌ممه له ئیسته‌نبۆڵ لووتكه‌یه‌ك به ناوی لووتكه‌ی جیهانی ئاشتی ساز كرا.
له‌و لووتكه‌یه‌دا كه نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و 85 وڵاتی دیكه‌ی جیهان تێیادا به‌شدار بوون، سروودی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ئه‌ی ره‌قیب خوێنرایه‌وه. له كاتی خوێندنی ئه‌ی ره‌قیبدا نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌شدار رێزیان له شه‌هیدانی كوردستان گرت.
لووتكه‌كه كه له په‌راوێزی كار و چالاكی رێكخراوه‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا سازكراوه، ئامانجی دابین كردنی ئاشتی، ئازادی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌یه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.