سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومیی، گەیشتە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکوومیی، گەیشتووەتە پارێزگای نەینەوا.
لە راگەیەندراوەکەدا، هیچ وردەکارییەک لەبارەی ئامانج و ئەجێندای سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ پارێزگاکە نەخراوەتەڕوو.
پێشتریش سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ژمارەیەک پارێزگای دیکەی کردبوو و لە میانیدا، ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی کردبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.