له گه‌ری دووه‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نساو له‌ناو یاریگای خۆی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی ستراسبۆرگی میوانی تۆمار كرد‌و به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای باخچه‌ی شایه‌كان له پاریس به‌رێوه چوو، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی سێ ماورۆ ئیكاردی ئه‌رجه‌نتینی ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی بۆ خاوه‌ن مال كرده‌وه .
له خوله‌كی بیست و پێنج كلیان مباپی لێدانێكی ئاراسته‌ی گۆل كرد‌و تۆپه‌كه به‌ر سه‌ری یاریزانی به‌رگری ستراسبۆرگ كه‌وت و گۆلی دووه‌می پێ تۆمار كرد .
دوو خولهك دواتر مباپی تۆپێكی بۆ جۆلیان دراكسله‌ری ئه‌لمانی به‌رز كرده‌وه‌و ئه‌ویش گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو، له گێمی دووه‌م ئاستی ستراسبۆرگ باشتر بوو له خوله‌كی په‌نجاو سێ كیڤن گامیرۆی فه‌ره‌نسی به تۆمار كردنی گۆلێك جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه ، ئینجا فهرهنسیهكس دیكه كه ئه‌ویش لۆدۆڤیتش ئاكۆرال بوو گۆلی دووه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد.
چوار خولهك به‌ر له ته‌واو بوونی یاری پابلۆ سارابیای ئیسپانی گۆلی چواره‌می پی ئێس جی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و پاریس سانت جێرمان به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خال پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی وه‌رگرت و یانه‌ی ستراسبۆرگیش تووشی دووه‌م دۆراندن هات و به‌بێ هیچ خالێك له دوا پله‌ی ریزبه‌ندی دێت .
له خولی فه‌ڕه‌نسادا پاریس سانت جێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ستراسبۆرگ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.