له كاتی رووماڵكردنی شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌و تیرۆریستانی داعش له میحوه‌ری خازر شه‌هید كرا.
ئه‌مرۆ ساڵیادی شه‌هید مسته‌فا-ی وێنه‌گری كوردستان تیڤی یه، كه پێنج ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ، شه‌هید مسته‌فا سه‌عید له له كاتی رووماڵكردنی شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌و تیرۆریستانی داعش له میحوه‌ری خازر له گوندی قه‌ریه‌تاغ له ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌ده‌ستی تیرۆستانی داعش شه‌هید كرا.
له ساڵیادی شه‌هید بوونی مسته‌فا-ی وێنه‌گر ، ساڵانه وه‌ك وه‌فایه‌ك و رێزگرتن ، بۆ گیانی پاكی له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی كوردستان تیڤی رێوره‌سمێك له‌سه‌ر گلكۆی رێك ده‌خرا" به‌ڵام ئه‌م ساڵ به هۆی بڵاو بووونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ، له‌سه‌ر بڕیار خانه‌واده‌كه‌ی هیچ مه‌راسیمێك ئه‌نجام نادرێت .
شه‌هید مسته‌فا سه‌عید خاوه‌نی چوار منداڵ بوو و له ماوه‌ی نۆ ساڵ كاركردنی له كوردستان تیڤی وه‌ك وێنه‌گر به‌رده‌وام به دڵسۆزی و ماندوونه‌ناسی كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام داوه و له دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر كوردستان، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش بووه و وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی میدیاكار له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی ڕووماڵی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه و سه‌ره‌نجام رۆژی یه‌كشه‌ممه 14ی 8ی 2016 له میحوه‌ری خازر و له كاتی پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕوومالكردنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی قه‌ریه‌ته‌خ به ده‌ستی تیرۆریستانی داعش شه‌هید بوو.
شایانی باسه كوردستان تیڤی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه به ده‌یان كارمه‌ندی له پێناو گه‌یاندنی حه‌قیقه‌ت و دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان بۆته قوربانی و شه‌هیدكراون .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.