ئێران لەهەمبەر وێنه‌یه‌كی باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له تاران كه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كردبووه‌وه و ئاماژه‌ی به كۆنفرانسی تاران (١٩٤٣) دابوو كه له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی رووسیا، به‌ریتانیا و ئه‌مریكا له میانی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ئه‌نجام درا كاتێك ئێران داگیركرابوو؛ باڵیۆزی رووسیا، لیڤان دژاگاریان-ی بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، لیڤان دژاگاریان ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌م وێنه‌یه‌ی بۆ یادكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی رووسیا و به‌ریتانیا له دژی رژێمی نازی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به هیچ جۆرێك مه‌به‌ست لێی ئێران نه‌بووه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌م وێنه‌یه 'ئێجگار نه‌گونجاوه'، نووسیوویه‌تی: "ئابی ٢٠٢١، ئابی ١٩٤١ و ١٩٤٣ نییه و چ پێویست ده‌كات ئه‌مانه وه‌بیر بهێندرێنه‌وه؟ گه‌لی ئێران به دانوستانه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیشه‌وه پیشانی داوه كه هه‌رگیز چۆك دانادات بۆ باڵیۆزخانه بیانی و هێزه بیانییه‌كان".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، محه‌مه‌د باقر قالیباف كاردانه‌وه‌ی لەهەمبەر وێنه‌كه نیشان دا و داوای كرد له رووی دیپلۆماسییه‌وه وه‌ڵامی پێویستی بدرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.