بهرێوهبهرایهىتی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی دارستانی ماوه‌ت له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی قه‌زای ماوه‌ته‌وه ئاگادارده‌كرێنه‌وه ، كه بەهۆی کردنەوەی ئاوی بەنداوی ئێران و زۆربوونی ئاوەکە هاووڵاتییەك لە چەمی ( ئاوکورتێ ، دوئاوان ) گیری خواردووه و مەترسی لەسەر ژیانی دروست بووە ، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی پۆلیسی دارستانی ناوچه‌كه گەیشتوونه‌ته شوێنی دیاریکراو ، دوای هەوڵ و ماندوونێکی زۆر بە هاوکاری بنکەی بەرگری شارستانی ماوەت و دانیشتوانی گوندی ئاوکورتێ توانیان بە هانای هاووڵاتیەكە بڕۆن و ڕزگاری بکەن.
سلێمانی .. پۆلیسی دارستانی ماوەت هاووڵاتییەک رزگار دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.