وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له داهاتوودا وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه زۆرملێ و ده‌بێت سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن.
دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه لەلێدوانێکی رایگەیاند: تائێستا وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان زۆره‌ملێ نییه، به‌ڵام له داهاتوودا وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه زۆرملێ و ده‌بێت سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن.
وەزیری تەندروستی رایگه‌یاند: نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆماركردووه، تا ئێستا 9%ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
دكتۆر سامان به‌رزنجی گوتیشی: 600 هه‌زار ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم، به‌مزووانه‌ش 100 هه‌زار ژه‌می دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری سینۆفارم ده‌گات، ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته هه‌ردوو جۆری سینۆفارم و ئه‌سترازینیكایه، به‌ڵام جۆری فایزه‌ر هه‌فتانه بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.