Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:32

بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی جـۆری ئـەڤـەلـۆن لەساڵى  2022 کـۆتایی دێـت

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای تۆیۆتا بە فەرمی لە تویتەر رایگەیاند، چیتر ئۆتۆمبێلی ئەڤەلۆن بەرهەم ناهێننەوە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئـەڤـەلـۆن لە 2022 كۆتایی دێت 

ئەم بڕیارەیش بە فەرمی لە ساڵی 2022 جێبەجێ دەكرێت كۆمپانیای تۆیۆتا لە تـویتـەر ئەوەی خستووەتەڕوو كە لە ساڵی 2022 بەرهەمهێنانی ئەڤەلۆن رادەگرێت، تا ئێستا هۆكارەكەی ئاشكرا نەكردووە و باسه‌ ئه‌وه‌ی نه‌كردووه‌ كە بۆ ئەم بەرهەمە پڕفرۆشە رادەگرێت.
تەنیا ئەوە پشتڕاست كراوەتەوە كە بەرهەمەكە لە ساڵی داهاتوودا دەوەستێت. بەفەرمی تۆیۆتا لە 2022  بەولاوە ئەڤەلۆن بەرهەم ناهێنێت لەبارەی فرۆشی بەرهەمی ئەڤەلۆن لە كوردستان.
هەنگاو محەمەد فرۆشیاری ئۆتۆمبێل ئاشكرای كرد، لە هەرێمی كوردستاندا تۆیۆتا ئەڤەلۆن بە هەموو مۆدێلەكان كە ئەوانەی لە بازاڕەكان باون دووهه‌زاروو حه‌وت، دووهه‌زاروو نۆ، دووهه‌زاروو ده‌، دوازده‌، دووهه‌زاروو هه‌ژده‌ تا دووهه‌زاروو بیست كڕیارێكی یەكجار زۆریان هەیە.
ئەوەیشی گوت، هۆكاری ئەو هەموو كڕیارە بۆ ئەڤەلۆن، باشی ئۆتۆمبێلەكە و جوانی دیزاینەكەیەتی، لەڕووی نرخیشەوە راستە كەمێك بەرزە، بەڵام رەواجی هەیە و خەڵكی حەزی پێ دەكات.
تۆیۆتا یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكان بۆ بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل كە بنكەی سەرەكی دەكەوێتە شاری "تۆیۆتا" لە ناوچەی "ئیچی" لە ژاپۆن، كۆمپانیاكە جگە لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چەندان جۆری پیكابی جیاواز دروست دەكات، تۆیۆتا لەسەر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یەكەم كۆمپانیایە لە ڕووی زۆری بەرھەمھێنانی ئۆتۆمۆبێلەوه‌.
 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.