له یاری جامی جۆهان گامبێر بۆ تۆپی پێ، كاتژمێر10:30 خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی یوڤێنتوس ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای كامپ نۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م یاریيه ده‌بێته یه‌كه‌م یاری تیپه كاتالۆنیه‌كه دوای درێژنه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی لیۆنێل مێسی كه هه‌وادارانی یانه‌كه‌ی تووشی شۆك كرد، یاریزانانی بارسا به‌سه‌رپه‌رشتی رۆناڵد كۆمانی ڕاهێنه‌ره هۆڵه‌ندیه‌كه‌یان و به‌بێ مێسی مه‌شقیان كرد‌و خۆیان بۆ یاری جامی جۆهان گامبێر ئاماده‌كرد كه وه‌ك دوایین تاقیكردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌یه به‌ر له ده‌ستپێكردنی ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی لالیگا.
له پازده‌ی ئه‌م مانگه‌شداو له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی ئیسپانیا، بارسێلۆنا ڕووبه‌ڕووی ریال سۆسیدادی میوانی ده‌بێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.