Erbil 20°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 12:52

هونه‌رمه‌ند عومه‌ر ڕه‌زا کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
#7
100%

هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و  ده‌نگ ناسك و ڕچه‌شكێن عومه‌ر ڕه‌زا، ماڵئاوایی كرد .

یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ مێژووییه‌كی جوانی له‌بواری مۆسیقا و گۆرانی كوردی تۆماركردو ، گۆرانییه‌كانی به‌تایبه‌ت ( هاتم هاتم) بۆ هه‌میشه‌ ببووه‌ وێردی سه‌رزاری هه‌وادارانی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی  له‌ته‌مه‌نی (79) ساڵیدا  ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2021/8/7 له‌شاری سلێمانی دوای چه‌ندین ساڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌هونه‌ر و ناجێگری باری ته‌ندروستی،  بۆ هه‌میشه‌ چاوه‌كانی لێكنا  و مالئاوایی له‌ هونه‌ر و  هونه‌رمه‌ندان و خانه‌واده‌و ئازیزانی كرد .

هونەرمەند عومەر ڕەزا هونەرمەندێكی جوان و هەست ناسكی شاری سلێمانی، ناوی ته‌واوی عومەر حەمە ڕەزا شەریف ، ناسراو بە عومەر ڕەزا ، لەشاری هەڵمەت و قوربانی لەگەڕەكی چوارباخ لە ساڵی (١٩٤٢) لە خێزانێكی كرێكارو زەحەتكێش ونەدار لەدایكبووە ، هونەرمەند عومەر ڕەزا بەیەكێك لەگۆرانیبێژانی ئێزگه‌ی كوردی بەغدا دێتە ئەژماركردن ، كەسایەتیەكی بێدەنگ و هونه‌رێكى كه‌مى تۆنى ده‌نگ و ئه‌داى گۆرانییه‌وه‌،  هونەرمەندێكی هەست ناسك و خۆشەویستی نێو هاوەڵەكانی دەبێت ، پەیوەندیەكی پتەو و خۆشی لەگەڵ وێنه‌ له‌ ڕووی هونەرمەندانی ئێزگه‌ی كوردی بەغدا دا دەبێت ، وەك

(مامۆستا عەلی مەردان ، تایەر تۆفیق ، باكووری ، ڕەسوڵ گەردی ، شەماڵ صائیب ، محەمەد عارف جزیری و حەسەن جزیری و جەلال كۆچەر ....تاد)

 ڕۆحی شاد و گڵكۆكه‌ی غه‌ریقی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار بێت.

ئا/ جه‌مالی ده‌لاك 7/8/2021

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.