Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:54

پێشبینی بارانی بەلێزمە له‌ شەش پارێزگای تورکیا ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئه‌رده‌خان، ئاگری، ئیدر و ئەرزینجان پێشبینی بارانی بەلێزمە دەکرێت.

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی ناوچه‌كه‌ لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی توركیا هەور دەبیندرێت و لە دوای نیوەڕۆوە لە پاریزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئه‌رده‌خان، ئاگری، ئیدر و ئەرزینجان ئەگەری بارانی بەلێزمە هەیە.

پلەکانی گەرماش لە تەواوی ناوچەکەدا ئاسایی دەبن و با لە باشوورەوە بەخێرایی کەم و مامناوەند هەڵدەکات.

لە رۆژیشدا بەرزترین پلەی گەرما لە دێرسم 39، لە ئیدر 34، لە ئەرزینجان 33، لە قەرس و ئاگری 29، لە ئەرزەڕۆم 28 و لە ئەردەخان 27 پلە دەبێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.