د. شێروان سادق، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی دەرمانی ههرێمی كوردستان، رایدهگهێنێت: لە سەرەتای پڕۆسەی چاکسازی لە دەرمان، لە بەڕێوەبەرایەتی خۆمانەوە دەستپێکردووە و ھەر فەرمانبەرێک لە کەرتی دەرمان کار بکات، نابێ لە کۆنترۆڵی دەرمان فەرمانبەر بێت، واتە لە خۆمانەوە دەستمان بە چاکسازی کردووە، ھەموو رێککاریش دەگرینەبەر بۆ رێگریکردن لە ھێنانی دەرمانی قاچاخ و ماوە بەسەرچوو.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 2021 تا ئێستا، 52 کۆمپانیای دەرمان سزادراون.
بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆری دەرمان، راشیدهگهێنێت: رێ و شوێنی توند بەرانبەر بەو کەس و کۆمپانیایانە گیراوەتەبەر، کە دەرمان ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکەن، ئێمە لیستی ئەو وڵاتانەمان داوەتە کۆمپانیاکان ئەوانەی کوالێتییان باشە، واتە نابێ لە ھەموو وڵاتێک و کۆمپانیایەکەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکرێن.
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لە رێگەی دانانی نرخ، ھەموو بازاڕی دەرمان کۆنترۆڵ دەکرێ و، ئەو دەرمانانەی سپیکەریان لەسەر نەبێ، پێویستە ھاووڵاتیان نەیکڕن، چونکە سەرچاوەیان دیارنییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.