زه‌رده‌شت سه‌رسام، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر راگه‌یاند: تا ئێستاش شێڵویی ئاو زۆره و نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ی بتوانین ئاو به‌ربده‌ینه‌وه بۆ هاووڵاتیانی شاری ھه‌ولێر.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر ئاشكراشیكرد كه بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاوی ھه‌ر سێ بۆڕی ئیفراز یه‌ك و دوو و سێ به‌ربدرێته‌وه، كه ماوه‌ی چوار رۆژه ھه‌ولێر به‌ھۆی شلێوبوونی ئاوی زێی گه‌وره بێ ئاوه.
جێگای ئاماژه‌پێدانه به‌ھۆی شلێوبوونی ئاوی زێی گه‌وره ،ھه‌ر سێ بۆڕیی ئاوی ئیفراز یه‌ك و دوو و سێ كه نزیكه‌ی له‌سه‌دا80-ی ھه‌ولێر دابین ده‌كات، له‌كار وه‌ستاون و به‌هۆیه‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌شێكی زۆری گهڕهكانی شاری هه‌ولێربێ ئاون.
شه‌وی رابردوو نووسینگه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر له ڕوونكرنهوهیهكدا ڕایگه‌یاند: ماوه‌ى چەند ڕۆژێکە گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا و هاتنى شەپۆڵێكى باران كه بووه هۆى شێلوبوونى و هێنانى قوڕ و لیتەیهكى زۆر بۆ نێو ئاوی زێى گه‌وره و وه‌ستانى پڕۆژه‌كانى ئیفراز (یه‌ك، دوو، سێ) كه ئاوى پارێزگاى هه‌ولێر دابین ده‌كات، بەمەش بۆماوه‌یه‌ك بەشێکی زۆرى دانیشتووانی شاره‌كه‌مان بێ ئاوی خواردنەوە ماونه‌وه.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر هاوڵاتییانی دڵنیاكرده‌وه كه دواى چه‌ند كاتژمێرێكى تر پڕۆژه‌كانى ئیفراز (یه‌ك، دوو، سێ) به‌كارده‌خرێته‌وه و ئاو ده‌گاته‌وه ماڵه‌كانى هاوڵاتییان. هه‌روه‌ها ته‌واوى گرفت و كێشانى پڕۆژه‌ى ئاوی (قەندیل)یش چاره‌سه‌ركراوه و پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه كار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.