Erbil 13°C شەممە 04 کانوونی دووەم 12:42

چاودێرێکی سیاسی : هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌ ئێران تایبەتمەندی و شکۆداری خۆی هەیه‌

کوردستان TV
100%

دکتۆرسەباح سوبحی حەیدەر، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ بۆ کوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌های هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ ئێران له‌میانی‌ پێشوازییه‌كی میژوویی پرۆتۆكۆلیدا له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، تایبەتمەندی و شکۆداری خۆی هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ئەوچاودێرە سیاسییە ده‌ڵێت: ئاڵای كوردستان ته‌نها پارچه‌ په‌رۆكێكی ره‌نگاو ره‌نگ نییه‌ ،به‌ڵكو گۆزارشت له‌ زۆر بابه‌ت ده‌كات، وه‌ك خه‌بات ومیژووی میلله‌تی كورد له‌م خاكه‌ وسه‌روه‌ری وسیمبولی سه‌ربه‌خۆیی ئیراده‌ی گه‌لێك و وشوناسی خه‌ڵكه‌كه‌ی وسیفه‌ته‌كانیان دەردەخات، ئه‌مانه‌ش به‌های هێزی‌ پیرۆزی پێ ده‌به‌خشێت.

دکتۆر سەباح گوتیشی: له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆكۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌شداری كردن له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی وه‌ك سه‌رۆكی نوێ له‌ دوای سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی. ئاڵای كوردستان له‌گه‌ڵ ئاڵای ئێران هه‌ڵكرا له‌ میانی پێشوازیكردن له‌ رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌مه‌ش سابیقه‌یه‌كی زۆر گرنگه‌ له‌ پرۆتۆكۆڵه‌كانی پێشوازیكردنی به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێرانی له‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم. بێگومان ئه‌م دیارده‌یه‌ چه‌ندین مانایه‌ك له‌ رووی دپلوماسی وله‌ڕووی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ت كردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌خشێت هاوکات دکتۆر سەباح لە چەند خاڵێکدا لێکدانەوەی ئاڵاو پیشوازی و شێوازی سیاسەتێکی حەکیمانەی خستە ڕوو وەک:

1- هه‌رێمی كوردستان پاشكۆی ئێران نییه‌: له‌ رووی دبلوماسییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو كیانێك پاشكۆیی كیانێكی تر بێت ئه‌و بایه‌خه‌ی پێنادرێت وئاڵای به‌م شێوه‌یه‌ی شانبه‌شان هه‌ڵناكرێ.

2- لاپه‌ره‌یه‌كی نوێی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان: نامه‌ی ئیبراهیم رئیسی بۆ هه‌رێمی كوردستان وناوچه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ "من وه‌كو روحانی نییم..." ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ده‌رفه‌تێكی باش به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ وه‌ك دراوسییه‌ك كه‌ نه‌خشه‌ی په‌یوه‌ندی داهاتوو دابرێژێ.

3- پاڵپشتی له‌سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم: سیاسه‌تی ناوخۆوده‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌رای هه‌بوونی فشارێكی زۆر له‌لایه‌ن ئێران سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆم ویستی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستانه‌وه‌ سیاسه‌تێكی واقعی ودووربین بووه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ جێگای رێز گرتن له‌لایه‌ن ئێران وگشت دراوسێكانی تره‌وه‌.

4- دۆستایه‌تی وبه‌هه‌ند وه‌رگرتن له‌سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وسه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم (الحیاد الایجابی): بابه‌تی بێلایه‌نی ئه‌رێنی مانشێتی مامه‌ڵه‌ی هه‌ریمی كوردستان بووه‌ له‌میانی ململانێ نێوان ئه‌مرێكا وئێران ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ جیگای رێز وتقدیر بێت له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كان كه‌ تێوه‌گڵاون له‌م ململانییه‌.

5- چاوه‌روانكردن كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پاڵپشتی حكومه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی ره‌ئیسی بكات: ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌ گرنگی پێگه‌ی جیۆپۆلۆتیكی هه‌رێمی كوردستان تێگه‌یشتووه‌ وچاوه‌رێی پاڵپشتی ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هێزێك ببه‌خشێته‌ سیاسه‌ته‌ نوییه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ مامه‌ڵه‌تی نییه‌ت پاكی خۆی به‌رامبه‌ر دراوسێكانی راده‌گه‌یه‌نێت.

6- سیاسه‌تی ئاشته‌وایی له‌ناوچه‌كه‌ وبایه‌خدان به‌ كه‌رتی ئابووری: له‌سه‌ره‌تایی سه‌ركه‌وتنی ره‌ئیسی رایگه‌یاند كه‌وا بارودۆخی ئابووری وبژێوی ژیانی هاووڵاتیان له‌ ئه‌وله‌ویاتی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌بێت ئه‌مه‌ش پێویستی به‌سه‌قامگیری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دامركاندنی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه‌ له‌میانی ململانی ئه‌مریكاو ئیران باسی لێوه‌ده‌كرێت، كه‌واته‌ ره‌ئیسی پێویستی به‌ موباده‌ره‌ی ئاشته‌وایی هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ تاكو بتوانی ئه‌جیندای خۆی جێبه‌جێ بكات.

له‌ كۆتاییدا دکتۆرسەباح سوبحی حەیدەر ده‌ڵێت: ده‌توانیین بڵیین كه‌وا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران له‌ میانی پێشوازی كردن له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی روون وئاشكرایه‌ له‌ پاڵپشتی كردن له‌ قه‌واره‌وی هه‌رێمی وكوردستان ودانپێدانانیكی ناراسته‌وخۆیه‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م كیانه‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.

ڕاپۆرت/ فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.