نووسینگه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر له ڕوونكدرنهوهیهكدا ڕایگه‌یاند: ماوه‌ى چەند ڕۆژێکە گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا و هاتنى شەپۆڵێكى باران كه بووه هۆى شێلوبوونى و هێنانى قوڕ و لیتەیهكى زۆر بۆ نێو ئاوی زێى گه‌وره و وه‌ستانى پڕۆژه‌كانى ئیفراز (یه‌ك، دوو، سێ) كه ئاوى پارێزگاى هه‌ولێر دابین ده‌كات، بەمەش بۆماوه‌یه‌ك بەشێکی زۆرى دانیشتووانی شاره‌كه‌مان بێ ئاوی خواردنەوە ماونه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: به‌پێویستى ده‌زانین بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوونبكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ى ڕوویداوه ته‌نها هۆكاره‌كه‌ى گۆڕانكارى بووه له كه‌ش و هه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى و ئەو بارانەى كه لە ناوچە سنووری و شاخاویەكان باریوه و له‌گه‌ڵیدا به‌ڕاده‌یه‌كى زۆر قوڕ و لیته‌ى خستۆته ناو ئاوی زێی گەورە كه ڕاده‌ى شێلوبوونى ئاوى گەیانده (18,000) ھەزار، كه بەپێ ستاندار تواناى كاركردنى پڕۆژه‌كانى ئیفراز (یه‌ك، دوو، سێ) تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ى دەتوانێت کاربکات کە شێلویی ئاو بگاته (1500) ئینجا دەتوانێ ئاو بگه‌ینرێته ھاووڵاتیان، به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى شێلوى ئاو به‌و ڕاده زۆره مەترسیهكی زۆرى خسته سه‌ر پڕۆژه‌كانى ئاوى (شه‌قڵاوه - پیرمام) و ئاوی ئیفراز (یه‌ك، دوو، سێ) كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبا له‌كاركردن بۆى هه‌بوو به‌یه‌كجار له‌كار بكه‌وێت، بۆیه به ناچارى بۆ ماوه‌یه‌ك پڕۆژه‌كانى ئاو گیرایه‌وه تا شێلوبوونى ئاوه‌كه دابه‌زێت، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش كهحاڵهتێكى سروشتیه و له‌ده‌ست مرۆڤ به‌ده‌ره، له‌وه‌رزى زستانیش ڕووده‌دات به‌ڵام زیاتر له‌وه‌رزى هاویندا هاوڵاتییان هه‌ستى پێده‌كه‌ن، چونكه به‌ڕێژه‌یه‌كى زیاتر پێویستیان به به‌كارهێنانى ئاو هه‌یه و ئاستى ئاوى ڕووباره‌كانیش كه‌متره، ئێستاش هاوڵاتییان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه دواى چه‌ند كاتژمێرێكى تر پڕۆژه‌كانى ئیفراز (یه‌ك، دوو، سێ) به‌كارده‌خرێته‌وه و ئاو ده‌گاته‌وه ماڵه‌كانى هاوڵاتییان. هه‌روه‌ها ته‌واوى گرفت و كێشانى پڕۆژه‌ى ئاوی (قەندیل)یش چاره‌سه‌ركراوه و پڕۆژه‌كه دهكهوێتهوهكار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: لێره‌شه‌وه به‌پێویستى ده‌زانین سوپاسى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاو و ئاوه‌ڕۆكانى هه‌ولێر و دەوروبەر و سۆران و تیمى شاره‌وانییه‌كان بكه‌ین، كه له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌هۆى كه‌م ئاوى له‌ڕێگه‌ى ته‌نكه‌ر ئاوى ماڵانیان له‌گه‌ڕه‌كه‌كان دابینكردووه، جارێكى تر هاوڵاتییانى شارى هه‌ولێر دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه و پلانه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ى قه‌یران و كێشه و گرفته‌كانى ووشكه‌ساڵى، له‌ڕێگه‌ى ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر كه له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێنراوه بۆ چاره‌سه‌ركردن و ده‌ستنیشانكردنى گرفتەکانى كه‌م ئاوى، ئێستا له قۆناغى كۆتاى و زاڵبوونداین به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌ى كه له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا به‌هۆى ووشكه‌ساڵى ڕووبه‌ڕووى بووینه‌وه.
نووسینگه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر 2021.8.6
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.